سیاسەتمەدارێکی کورد: بەغدا دەیەوێ لەڕێگەی هاوپەیمانییە نوێیەکەی پەرلەمان ھەرێمی کوردستان لاواز بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سیاسەتمەدارێکی کورد: بەغدا دەیەوێ لەڕێگەی هاوپەیمانییە نوێیەکەی پەرلەمان ھەرێمی کوردستان لاواز بکات

سیاسەتمەدار و شرۆڤەکارێکی کورد پێیوایە دەسەڵاتدارانی عێراق لەڕێی هاوپەیمانییە نوێیەکەی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد، هەوڵی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەدەن.

دکتۆر سابیر ئسماعیل، سیاسەتمەدار و شرۆڤەکاری سیاسیی کورد، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پێویستە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ھەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان،  بەیەک لیستی ھاوبەش بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە بکەن.

سابیر ئیسماعیل هەروەها رایگەیاند، بەشداریکردنی لایەنە کوردستانییەکان بە یە لیستی، ێگەی کورد بە بەهێزی دەهێڵێتەوە .

ئەو شرۆڤەکارە بە ئاماژەکردن بەوەی ئێستا پێگەی کورد لە بەغدا لاوازە، رایگەیاند، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بە نیازن هاوپەیمانییەکی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دروست بکەن، ئەمەش پێگەی کورد لاواز دەکات و ”کارێکی مەترسیدارە“.

سابیر ئیسماعیل جەختی لەوە کردەوە، کە دروستکردنی ئەو هاوپەیمانییە هیچ سوودی بۆ گەلی کورد نابێت، تەنیا سوود بە سیاسەتی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە بەغدا  ئەگەر نەتوانێ ھەرێمی کوردستان داگیر بکات، ئەوە هەوڵ دەدات لەڕێی دابەشکردنی کوردەوە زیان بە گەلی کوردستان بگەیەنێت.

ئەو شرۆڤەکار و سیاسەتمەدارە راشیگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی هاوپەیمانییە نوێکەیان دروست کردووە، بۆ بەرژەوەندی ماددیی خۆیان کاردەکەن و ھیچ کات ئامانجیان ئەوە نییە خزمەتی گەلی کوردستان بکەن، ”ئەوان دەیانەوێت بەھۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچەوە سۆزی خەڵک بەلای خۆیاندا ڕابکێشن“.

سابیر ئیسماعیل پێشیوایە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە لە 6-6-2021 بەڕێوە بچێت، دەسەڵاتدارانی بەغدا ھاوکاریی ماددیی ئەو گرووپە دەکات، بۆ ئەوەی یەکڕیزیی نوێنەرانی کورد تێک بدەن.