له‌ هه‌رێمى كوردستان چوار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان چوار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 69 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 14/1/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 69 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 971 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٢٣)
١. پشکنین: (٣٨٦٧ پشکنینی نوێ)
• (١٠١٦) هەولێر
• (٦٧٧) سلێمانی
• (٢١٣٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٨) گەرمیان
• (١٧) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦٩ تووشبووی نوێ)
• (١٧) هەولێر
• (١٧) سلێمانی
• (٣٣) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٩٧١ چاکبوون)
• (٣٧٣) هەولێر
• (١٧٥) سلێمانی
• (٣٤٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣٤) گەرمیان
• (٤٥) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٤ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٢) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٨٩٤٠٨ (٣٤٣٤٩٥ هەولێر، ٢١١٠٢٣ سلێمانی، ٤٢٧٥١٩ دهۆك، ٧٣٧١ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٤٨٤٣ (٣٦٥٣٢ هەولێر، ٣٠٢٧٠ سلێمانی، ٣٤٩٤٢ دهۆك، ٣٠٩٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٨٣٨٧٢ (٣٠٠١٤ هەولێر، ٢٣٩٨٧ سلێمانی، ٢٦٩١٦ دهۆك، ٢٩٥٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٥٤٠ (٥٦٠١ هەولێر، ٤٦٠٩ سلێمانی، ٧٣٢٩ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٣١ (٩١٧ هەولێر، ١٦٧٤ سلێمانی، ٦٩٧ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی کانونی دووەم ٢٠٢١