تەندروستیی عێراق: پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە هەرزانتر لەهاووڵاتییان دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی عێراق: پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە هەرزانتر لەهاووڵاتییان دەدرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، کە پێکوتەی دژەکۆرۆنا بە هەرزانتر لە نرخی خۆی، لە هاووڵاتییان دەدرێت.

ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی، بە (بەغداد یەوم)ی راگەیاندوو، بڕیارە لە مانگی 4ـی 2021  پێکوتەی فایزەری ئەمریکی بگاتە عێراق، بەڵام وەزارەتەکەی هەوڵ دەدات لە مانگی 2 ئەو پێکوتەیە بەدەست بهێێت.

ریاز حەلفی هەروەها رایگەیاندووە، نرخی پێکوتەی فایزەر 19 دۆلار و 50 سەنتە، بەڵام کوومەتی عێراق بڕێک لەو نرخە لە ئەستۆ دەگرێ و بە هەرزانتر لە کوتانی هاووڵاتییان بەکاری دەهێنێت.