ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى سلێمانى - پێنجوێن ڕووى دا، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
موقه‌ده‌م هاشم عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى پێنجوێن به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/1/2021، له قه‌زاى پێنجوێن له‌سه‌ر ڕێگاى سلێمانى - پێنجوێن، ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕووى دا، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون".
باسى له‌وه‌ش كردووه، به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی هۆكاری سه‌ره‌كیی ڕووداوه‌كه، هێڵكاریی هاتوچۆ بۆ شه‌قامه‌كه كراوه،.