ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه، وزه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتوو به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، وزه‌ی وێناكردنی جیهانێكی چاكتر و گه‌شتر، هه‌ر ئه‌م وزهیەشە له په‌ستی و ئاڵۆزی و گرژی ده‌مانپارێزێت و ده‌روونمان هێور و ئاسووده ده‌كات، هاوكات هه‌ستی شادی و به‌خته‌وه‌ریمان پێ ده‌به‌خشێت.
ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه تابلۆی ژیانی ئاینده و جیهانی ئاینده‌مان بۆ ڕه‌نگڕێژ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌ندیشه‌ت داهێنه‌رانه بێت، جیهانێكی چاك و گه‌ش بۆ خۆت و ده‌وروبه‌رت وێنا ده‌كه‌یت، هه‌ر ئه‌و جیهانه‌ش دێته ڕێگات، چه‌ند به‌رامبه‌ر به‌م ئه‌ندێشه‌یه كراوه و دڵفراوان و پۆزه‌تیڤ بین، ئه‌وه‌ندە جیهانێكی باشتر له ئه‌ندێشه‌دا وێنا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌و جیهانه چاكه‌ی كه خه‌ونی پێوه ده‌بینین له واقیعدا زووتر ده‌خه‌مڵێت.
با ئه‌ندێشه‌ی چاك بكه‌ین به میتودێكی ڕۆژانه، وه‌كوو نوێژ وێردێكی ڕوحی له ناخه‌وه، به باوه‌ڕه‌وه به‌رده‌وام بۆ خۆمانی دووپاتی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وجا بزانه چ گۆڕانێك به‌سه‌ر خۆت و ده‌وروبه‌ر و جیهاندا دێنێت.
با ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه له‌بری ئه‌ندێشه‌ی په‌ست و نێگه‌تیڤ به‌كار بهێنین، به شێوه‌یه‌ك ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه، وه‌ك وێردێك، دووپاتكردنه‌وه‌ی ببێت به یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌مان، ئنجا بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م وێرده چه‌ند گوزارە له مانای بوونمان ده‌كات. وێردێك كه وامان لێ ده‌كات ته‌ندروست و ئارام بین، له‌گه‌ڵ خودی خۆمان و جیهان و گه‌ردووندا كۆك و هاوئاهه‌نگ بین.
جا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌م ئامانجه، ماكی ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه‌مان كارا بكه‌ین، پێویسته له هه‌موو شێوازه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی چاكمان، كه له ناخماندا چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن، دوور نه‌كه‌وینه‌وه، تا ده‌كرێت، تا ده‌توانین گه‌شه‌ی پێ بده‌ین، كه ئه‌ندێشه‌یه‌كی چاك له فه‌نتازیاماندا سه‌رهه‌ڵده‌دا، لێ نه‌گه‌ڕێین هه‌روا سووك و ئاسان گوزه‌ر بكات، ئه‌و ئه‌ندێشه ڕاگوزه‌ره ڕه‌نگه، بێ ئه‌وەی پێی بزانیت، هزر و بیرۆكه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ تۆ هێنابێت، سهرمایەیهكی گه‌وره بێت بۆ ڕۆژگاری داهاتوو یان ئاینده‌یه‌كی دوور.
ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت كه ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه كه له ناخماندا سه‌رهه‌ڵدێنێت به ده‌ستكه‌وتێكی به‌هاداری بزانین، وه‌ك دیارییه‌كی گه‌ردوون و پاداشتێكی خودایی ته‌ماشای بكه‌ین، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه، ده‌كرێ نه‌ك ته‌نیا خێری تۆی تێدابێت، ڕه‌نگه خێری هه‌موو ده‌وروبه‌ر و جیهانی تێدابێت، لهبهرئەوە ته‌نیا به ئی خۆت، یان ته‌نیا موڵكی شه‌خسی خۆتی مه‌زانه.
بۆیه ده‌بێ ئه‌ندێشه‌ی چاك بكه‌ین به وێرد و میتود و كه‌ره‌سته‌ی راهێنانی ڕۆژانه‌مان، وه‌ك سرووتێك به‌رده‌وام دووپاتی بكه‌ینه‌وه.
به‌كورتی ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه ده‌بێ به‌رده‌وام له‌ناو هزرماندا گه‌شه بكات و لێی دانه‌بڕێین. ده‌نا مه‌ترسیی ئه‌وه دێته گۆڕێ كه سستی و په‌ستی ناخمان داگیر بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندێشه‌ی خراپ، ئه‌ندێشه‌ی نه‌رێنی زه‌فه‌رمان پێ به‌رێت، ئه‌وسا وێنای خۆمان له چاو و دیدگای خۆماندا، هه‌روه‌ها ژیان و جیهان خۆیان ڕه‌ش و نێگه‌تیڤ ده‌نوێنن.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه مرۆییه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه، له‌وه‌دا خۆی ده‌نوێنێت كه هه‌رگیز له هه‌ستی خراپه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت، بۆ نموونه كاتێك په‌ستی و سستی و بێزاری و تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون داتده‌گرێت، مه‌حاڵه بگه‌یت به ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه، ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه هه‌میشه له ئاسووده‌یی و هێوری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ خوددا سه‌رچاوه ده‌گرێت، له هه‌ستی پاك و چاكه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت، ئه‌وانه‌ی په‌ست و گومڕان، ئه‌وانه‌ی ناخیان به ڕك و كینه و ئیرەیی ڕاهاتووه، به زه‌حمه‌ت په‌ی به ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه ده‌به‌ن.
مرۆڤ به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ پێوه‌ندی و كۆنتاكتی له‌گه‌ڵ ناخی خۆیدا به‌هێز بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ دوور بێت له گرژی و په‌ستی و حه‌ساده‌ت و ئاڵۆزیی ده‌روونییه‌وه، هه‌موو ئه‌م هه‌سته نێگه‌تیڤانه پێوه‌ندیت به خودی خۆته‌وه تێك ده‌دات، هاوكات رێگات بۆ خۆش ناكات په‌ی به هیچ جۆره داهێنانێك به‌ریت، هه‌ر كار و چالاكییه‌كیش له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌سته نه‌رێنییانه‌وه بێته كایه‌وه، له كرۆكدا داهێنانێكی ڕاسته‌قینه نییه، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌رمان به داهێنانی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن، داهێنه‌ره‌كه خۆی ده‌زانێت كاره‌كه‌ی ساخته‌یه و ڕاسته‌قینه نییه.
ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه ته‌نیا له دۆخێك‌دا دێته كایه‌وه كه هه‌ست به ئاسووده‌یی و هارمۆنیا بكه‌یت له‌گه‌ڵ خۆتدا، سه‌ت له سه‌ت له بارودۆخی هۆشمه‌ندی و ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به بوون و ئاگاییه‌وه دێته كایه‌وه. هه‌ر بۆیه ملیۆنان كه‌س په‌نا ده‌به‌نه به میداتاسیۆن و یۆگا و عیبادهت و نوێژ و سرووتی جیاجیا، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌نه پێوه‌ندییه‌كی پته‌و و كۆنتاكتێكی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ خودی خۆیاندا.
ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا وه‌نه‌بێت زۆر به‌ئاسانی بێته دی، ئه‌وه‌نده ساده بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌نجه به دوگمه‌یه‌كدا بنێیت، ئیدی یه‌كسه‌ر فانتازیا و خه‌یاڵت وێنای ڕه‌نگاوڕه‌نگی جیهانێكی دیكه‌ت بۆ نماییش بكات. نه‌خێر، دروستكردنی ئه‌و پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ خودی خۆتدا، كارێكی درێژخایه‌نه و هه‌موو ته‌مه‌نت ده‌گرێته‌وه، ڕه‌نگه ته‌نیا له‌گه‌ڵ مه‌رگدا كۆتایی بێت، به‌ڵام ئه‌ركێكه بونیاتنه‌ره، له هه‌مان كاتیش‌دا چێژ و شادی ده‌به‌خشێت. چونكه خۆی له خۆیدا ڕاهێنانێكه له چه‌شنی یۆگا و میدایتاسیۆن، باری گه‌ش و ئه‌رێنیی ژیانمان به‌هێز ده‌كات، تا دێت ڕه‌نگه جوانه‌كانی جیهانمان بۆ تێرتر و ره‌نگاوڕه‌نگتر ده‌كات.