پسپۆڕێكى نێوده‌وڵه‌تى: هانگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى چاكسازى و باجه‌وه‌ دڵخۆشكه‌رن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێكى نێوده‌وڵه‌تى: هانگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى چاكسازى و باجه‌وه‌ دڵخۆشكه‌رن

 پسپۆڕێكى ئابووریی نێوده‌وڵه‌تى ڕای ده‌گه‌یه‌‌نێت، ڕێكخستنه‌وه‌ى باج به‌ پێی یاساى به‌ركار ده‌بێت و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌و ڕووه‌وه‌ جێى دڵخۆشییه‌ و ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی داهات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 14\1\2021، د. سه‌ڵاحه‌دین ئه‌حمه‌د، پسپۆڕ له‌ ئابووریی نێوده‌وڵه‌تى بۆ‌ (باسنیوز) ئاماژه‌ی به‌ گرنگیی ئه‌و بڕیارانه‌ دا، كه‌ له‌ باره‌ی باجه‌وه‌ دراون، به‌و پێیه‌ی زۆرێك له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان باجیان نه‌ده‌دا، یان باجی كه‌میان به‌ حكوومه‌ت ده‌دا.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، هانگاوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى چاكسازى و وه‌رگرتنى باجه‌وه‌، "هه‌نگاوى زۆر باشن و ده‌بێته‌ هۆى ڕێكخستنه‌وه‌ى باج له‌ هه‌موو ئه‌و سێكته‌رانه‌ی له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ پاره‌ ده‌ست ده‌خرێ و قازانج ده‌كرێت، كه‌ پێویسته‌ باج به‌ حكوومه‌ت بده‌ن، كۆمپانیا یان كه‌سى دیاریكراو بێت".

ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئابووری، ڕێكخستنه‌وه‌ی باجی به‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ زیادبوونی داهات ناو برد و پێی وابوو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ رۆڵی باش له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی نه‌بوونی مووچه‌ ده‌بینن.