كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی دهۆک: هاووڵاتییه‌ گومانلێكراوه‌كه‌ تووشی كۆرۆنای نوێ نه‌بووه‌

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی تاقیکاریدا دەرکەوت ئەو هاووڵاتییەی کە گومانی لی دەکرا توشبووی کۆرۆناوی نوێ ببووبێت، دەرکەوتووە تووشی کۆررۆنای کۆڤید ١٩ بووە نەک جۆرە نوێیەکی کۆرۆناو.

 لەمبارەو حەمزە ڕەزیکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "ئەو کەسە گومانلێکراوەی کە تووشی کۆرۆنا بووە، تووشی کۆرۆنا لە جۆری نوێ نەبووە، چونکە تەندروستیی دهۆک گومانی لە هاووڵاتییەک هەبووە کە کەلە بەریتانیاوە هاتبووەوە دهۆک و کەرەنتین کرابوو، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی١ی٢٠٢١ دەرکەوت کەو کە تووشی کۆرۆناوی کۆڤید ١٩ بووە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆیە بە ئەنجامی ئەو تاقیکارییە دەردەکەوێت کە لە پارێزگای دهۆک هیچ حاڵەتێکی تووشبووی کۆرۆنای نوێی تیدا نییە.