ئه‌نه‌كه‌سه‌ داوا دەكات ئاڵدار خه‌لیل له ‌شاندی دانوستانكاری نێوان لایەنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دوور بخرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئه‌نه‌كه‌سه‌ داوا دەكات ئاڵدار خه‌لیل له ‌شاندی دانوستانكاری نێوان لایەنەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دوور بخرێته‌وه‌

 نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)‌ له‌ باشووری كوردستان، باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دانوسانكاری ته‌ڤده‌م، به‌ پیلانی په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ئاڵۆزی و گرفت له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دروست بكات داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ دوور بخرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/1/2021، نه‌واف ره‌شید، نوێنه‌ری باشووری كوردستانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) بۆ (باسنیوز) گوتی: "به‌و هۆیه‌وه‌ی سووكایه‌تی به‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، وه‌كوو ئه‌نه‌كه‌سه‌ داوامان كردووه‌ ئاڵدار خه‌لیل له‌ شاندی دانوستانكاری ته‌ڤده‌م دوور بخرێته‌وه‌، "یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كانیش تا داوای لێبوردن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ نه‌كات، له‌گه‌ڵ ته‌ڤده‌م بایكۆتی دانیشته‌كان ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئاڵدار به‌ پیلان و هاندانی په‌كه‌كه‌ چه‌ند جاره‌ كاتێك ئه‌نه‌كه‌سه‌ و ته‌ڤده‌م ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، ئه‌و ده‌یه‌وێت گرژی و ئاڵۆزی دروست بكات.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، ده‌بێت ئاڵدار خه‌لیل له‌ به‌رده‌م پێی دایكی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ سه‌ر دانه‌وێنێ، هیچ كاتێك له‌شكری پێشمه‌رگه‌ جگه‌ له‌ به‌رخودانی كوردایه‌تی و پاراستنی خاكی كوردستان، به ‌هیچ پرسێكی دیكه‌وه‌ نه‌گلاوه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌زڵووم عه‌بدی و نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆ ئاگادار كراونه‌ته‌وه،‌ كه‌ ئه‌وه‌ی ئاڵدار خه‌لیل كردوویه‌تی، هه‌نگاوێكه‌ بۆ تێكدانی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان دروستكردنی پشێوی‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان.