كەركووك.. ماوەی حەوت مانگە سەردانی بەندکراوان ڕاگیراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كەركووك.. ماوەی حەوت مانگە سەردانی بەندکراوان ڕاگیراوە

لە كەركووك ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە سەردانی بەندكراوان لە گرتووخانەكانی شارەكە ڕاگیراوە و و كەسوكاریشیان فشارێكی زۆریان خستووەتە سەر لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بتوانن ئەو سەردانە دەست پێ بكاتەوە.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/1/2021، سەجاد جومعە، بەڕێوەبەری لقی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ماوەی حەوت مانگە بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە ڕێگە نەدراوە كە كەسوكاری ئەو زیندانییانەی كە لەناو بەندینخانەی گواستنەوەی كەركووكدان بیانبینن و ئێمە لەو بارەیەوە هەوڵەكانمان خستە گەڕ و سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكانمان كرد و بە نووسراوی فەرنی داوامان كرد كە رێگەیەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی كەسوكاری ئەو زیندانییانە یەكتر ببینن، چونكە ماویەكی زۆرە یەكتریان نەبینیوە، بەڵام لایەنە پەوەندیدارەكان ئەوەیان خستە ڕوو كە لەبەر سەلامەتیی گیانی بەندکراوان جارێ ڕێگە بە یەكتر بینین و سەردان نادەن".

گوتیشی: "پاشان ئێمە پێشنیاری ئەوەمان كرد كە لەژێر رێنوێنییە تەندروستییەكاندا ئەو سەردانە دەست پێ بكاتەوە و دەكرێت لە دوورەوە یەكتر ببینین بۆ سەلامەتی گیانی هەموان، چونكە لە ناو زیندانییەكانیش ئەوەی كە ئێمە بیزانین پەتای كۆرۆنا بڵاو بووەتەوە".