هێزە عێراقییەکان کەسێک لە سنووری پارێزگای ئەنبار بە تۆمەتی تیرۆر، دەستگیر دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021، هێزە عێراقییەکان لە شارۆچکەی کەرمە لە پارێزگای ئەنبار شاکر مەحمود حەلبوسی، چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.
شاکر حەلبوسی لەلایەن دادگای عێراقییەوە بە تۆمەتی تیرۆر، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو و لەلایەن هێزێکی سەر بە هەواڵگریی عێراقی، دەستگیر کراوە.