به‌رێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان له وه‌زاره‌تی دارایی زانیاری ورد له‌سه‌ر بریاری حكوومه‌ت له باره‌ی باج و رسومات بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوومانگ سه‌رجه‌م بریار و راسپارده‌كان ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
د. كه‌مال ته‌یب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان لە وەزارەتی دارایی، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، سیسته‌می ئه‌م وڵاته پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، پێویستی به‌وه هه‌یه دووباره باج و گومرگ و داهات رێکبخرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین.
کەمال تەیب هەروەها رایگەیاند، له کوردستان ده‌وڵەمه‌ند و سه‌رمایه‌داری زۆر هه‌ن، کە له رێگای باجه‌وه ده‌توانن هاوكاریی حكوومه‌تی خۆیان بكه‌ن، ”حكوومه‌ت له‌رێگای باجەوە چینایه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه و مووچه دابین دەكات".
هەروەک بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان رایگەیاند، وەرگرتنی باج سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی دەگرێتەوە و پێشبینی ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داهات زیاد بكرێت.
کەمال تەیب جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو بڕیارانەی بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچوونە، ”زیادكردنی باجی تێدا نییە، تەنها رێكخستنەوەی وەرگرتنی باجە، ئەویش بە وەرگرتنی باجی راستەقینە لە كۆمپانیاكان".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، بڕیارەکانی رێکخستنەوەی باج لە ماوەی 60 رۆژ دوای دەرچوونی فەرمانەكە، دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان ئاماژەی بەوەش دا، ساڵی رابردوو بە هۆی نەدانی باجەوە زیاتر لە 100 كۆمپانیا دراونەتە دادگا و چەندین كۆمپانیاش سزا دراون.