كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە ڕووسیا 24 ھەزار و 763 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

له‌ ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 63 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/1/2021، لە ڕووسیا 24 ھەزار و 763 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 495 ھەزار و 816 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە لە ڕووسیا، 22 ھەزار و 850 كەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 570 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 63 ھەزار و 940 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 882 هه‌زار و 44 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.


پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.