رێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانی عێراقی بەهۆی کێشە داراییەکان زیاد دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رێژەی جیابوونەوەی هاوسەرانی عێراقی بەهۆی کێشە داراییەکان زیاد دەبێت

رۆژانە 274 جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاکان تۆمار دەکرێت

بەهۆی کێشە دارایی و کۆمەڵایەتییەکانەوە، رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق زیاد دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021، ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە لە مانگی 11ـی 2020، 38 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراوە.

هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە هەمان مانگ، هەشت هەزار و 245 جیابوونەوەی هاوسەران لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراون، کە بە گشتی دەکاتە 274 جیابوونەوە لە یەک رۆژدا.

سۆمەرییە نیوز ئاماژەی بە رای توێژەرانی عێراقی لەبارەی هۆکارەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق کردووە و لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆریی ژمارەی جیابوونەوە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، کە گرنگترینیان بریتین لە؛

- خراپیی بارودۆخی دارایی خێزانەکان

- نەبوونی خانووی نیشتەجێبوون

- گوشارە دەروونییەکان لەسەر تاکی عێراقی بەهۆی خراپیی حوکمڕانی و ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکان

- هاوسەرگیریکردن لە تەمەنێکی بچووکدا

- خراپ بەکارهێنانی ئینتەرنێت و دروستکردنی پەیوەندیی ناشەرعی