بە بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، لە بازاڕی گەورەی شارەكە شوێن و كەپری زیاتر لە 200 كاسبكار تێك درا.
بە بیانووی نەهێشتنی زیادەڕۆی، چهند رۆژێكه له كهركووك دەست كراوە بەلادانی شوێنی كاسبكارانی شارەكە و لە ئێوارەی دوێنێوه تا شەوی ڕابردوو، بە شۆفەڵ ههڵمهتی ڕووخاندن و لادانی كەپری كاسبكاران لە بازاڕی گەورەی شارەكە دهستی پێ كردووه، ئهو كاسبكارانه زۆرینهیان بابهتی لەنگە و دهستی دوو دەفرۆشن.
ئەمڕۆ پیپَنجشەممە 14/1/2021، ئومید محەمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی ناوەندی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە قایمقامیەتی ناوەندی كەركووك لیژنەی نەهێشتنی زیادەڕەویمان هەیە، كە پێك هاتووە لە كارمەندانی قایمقامیەت و شارەوانی و پۆلیس، دوێنێ ئێوارە هەڵمەتێكی نەهێشتنی زیادەڕەوییان لە بازاڕی گەورەی كەركووك دهست پێ كرد، بە هۆی ئەوەی لەسەر زەویی حكوومەت و شۆستەكان ئەو كاسبكارانە كاریان دەكرد.
ڕووخاندن و لادانی شوێنی كاسبكارانی كەركووك لە كاتێكدایه، هیچ بەرپرسێكی ئیداریی و حزبی و پەرلەمانتارەكانیش بێدەنگییان هەڵبژاردووە و كارەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش هەڵوەشێنراوەتەوە.