دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ته‌ڵعه‌ت سامان، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد، تێده‌په‌ڕێت، كه به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه گیانى له‌ده‌ست دا.
له ڕۆژی 2019/1/14، هونه‌رمه‌ند ته‌ڵعه‌ت سامان به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر - پیرمام گیانی له‌ده‌ست دا، له ژیانی هونه‌ریدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری پێگه‌یاندووه، كاری ده‌رهێنانیشی بۆ ژماره‌یه‌ك كلیپی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی هونه‌رمه‌ندان كردووه.
ته‌ڵعه‌ت سامان له ساڵی 1946 له هه‌ولێر له‌دایك بووه، ناوێكی دیاری هونه‌ری ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بووه، كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین شانۆگه‌ری كردووه دیارترینیان (قه‌ڵای دم دم، شاری ئه‌وین، مه‌م و زین، ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری، نه‌فره‌ت لێكراو)، هه‌روه‌ها كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین فیلم و زنجیره دراما كردووه دیارترینیان (كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چووغ، خه‌ج و سیامه‌ند، ته‌لاری مه‌زن).
ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌روه‌ها له ساڵی 1992دا سه‌رۆكی یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه، دواتریش سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی وێژه‌ی كورد بووه.