پاش مانەوەی چەند رۆژێك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی، كچێكی تەمەن 20 ساڵان، كه خەڵكی گوندی هۆرێنی سنووری دەربەندیخانه، كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی 1ی 2021، سامان نادر، بەرپرسی فریاگوزاریی خێرا لە تەندروستیی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "كچێكی تەمەن 20 ساڵان، به ناوی (ر.ئـ. ح)، كه خەڵكی گوندی هۆرێنی سنووری قەزای دەربەندیخانه، دوای ئەوەی بە سووتاوی هێنرایە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسیی سلێمانی، بە هۆی زۆریی رێژەی سووتاوەییەكەیهوه گیانی لەدەست دا".
ئاماژهی بهوهش كرد كه، خانەوادەی كچەكە سكاڵایان نەبووە و رووداوەكه قەزاوقەدەر بووە.