عوسمان ئیبراهیمی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (كیژه كورده‌كه‌ی) بڵاو كرده‌وه.
مارف ئاغا ئه‌مین تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و ئاوازی گۆرانییه‌كه هی محه‌مه‌د ماملێ، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی كورده، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه، ناسر حه‌یده‌ری كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
عوسمان ئیبراهیمی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.