كه‌مال گه‌نجی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین گۆرانی خۆی به ناوی (دڵته‌نگم بۆت) تۆمار كرد.
كه‌مال گه‌نجى له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و گۆرانییه یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی، كه بڕیاره به‌م زوانه بڵاوی بكاته‌وه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه.