ماوه‌ی لێخۆشبوون له‌ ڕێژه‌ی 15%ـی قه‌رزی كاره‌با درێژ كرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماوه‌ی لێخۆشبوون له‌ ڕێژه‌ی 15%ـی قه‌رزی كاره‌با درێژ كرایه‌وه‌

 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا كه‌ 15%ـی ڕێژه‌ی لێخۆشبوونی قه‌رزی كاره‌با بۆ 31ـی ئه‌م مانگه‌ درێژ بكاته‌وه‌ و ئه‌وانه‌شی دوای واده‌ درێژكراوه‌كه‌ قه‌رز ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، ڕێژه‌ی داشكاندنه‌كه‌یان بۆ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/1/2021، لەبەر بەرژەوەندپی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی  15% لەقەرزی كارەبا بۆ هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتاجار درا و ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی قه‌رزیان له‌سه‌ره‌، ده‌توانن تا رێكەوتی 31/3/2021 بەم شێوەیه‌ قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه‌.

- تا 31/1/2021 بە ڕێژەی 15%

- بۆ مانگی 2 بە ڕێژەی     10%

- بۆ مانگی 3 بە ڕێژەی    5%