هاوپەیمانییەکەی سەدر پشت لە مستەفا کازمی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوپەیمانییەکەی سەدر پشت لە مستەفا کازمی دەکات

هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەکات، پشت لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-1-2021، غایب ئەلعومەیری، ئەندامی هاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، 320 هەزار دامەزراندن لەخۆ دەگرێت، کە ”رەنگە هەموویان بندیوار بن“.

غایب ئەلعومەیری هەروەها رایگەیاندووە، پرۆژەیاسای بودجە بەو داڕشتنەی ئێستای لە پەرلەمان پەسەند ناکرێت و رەت دەکرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون بە ئاماژەکردن بەوەی دەبێ حکوومەت لە پرۆژەیاساای بودجەدا کار لەسەر هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی بکات، رایگەیاندووە، ”ئەگەر“ مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناتوانێ رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە، ”با بچێتەوە ماڵەکەی“ و دەست بەرداری سەۆکایەتیی حکوومەتی عێراق بێت.