کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، به‌فریش له‌سه‌ر لووتكه‌ى شاخه‌ به‌رزه‌كان ده‌بارێت، پله‌ى گه‌رمیش داده‌به‌زێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى‌‌ 15/1/2021، له‌ هه‌ولێر ئاسمان له‌ كاته‌كانى به‌یانیدا نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه، له‌دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ سلێمانى و دهۆكیش ئاسمان له‌ كاته‌كانى به‌یانیدا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، ئه‌گه‌رى به‌فربارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان هه‌یه، له‌دواى نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین هه‌یه‌، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

 

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text