زانایانی بواری شوێنه‌وار، دێرینترین تابلۆی ده‌ستكردی مرۆڤیان له نێو ئه‌شكه‌وتێكدا له ئیندۆنیسیا دۆزییه‌وه، كه هێمای به‌رازێكی وشكانییه و مێژووه‌كه‌ی بۆ زیاتر له 45 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گۆڤاری سینس ئهدڤانسس، بڵاوی كرده‌وه، كه دێرینترین تابلۆی ده‌ستكردی مرۆڤ له ئیندۆنیسیا دۆزرایه‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 45 هه‌زار و 550 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماكسیم ئۆبێرت، زانای به‌شداربوو له تیمی دۆزینه‌وه‌ی تابلۆكه و مامۆستای زانكۆی گریفیسی ئوستڕالی، بۆ ئاژانی فرانس پرێس ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه بوسران بورهان، قوتابیی دكتۆرا، ئه‌و تابلۆیه‌ی له دوورگه‌ی سۆلاوێزی دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه و لێگهڕانێكی هاوبه‌شدا بووه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیندۆنیسی.
ئه‌شكه‌وتی لێنگ تێدۆنگهینج، ده‌كه‌وێته دۆڵێكی دوورده‌ست و شوێنێكی ده‌وردراو به به‌رده‌ڵان و سهعاتهڕێیهك له نزیكترین ڕێی سه‌ره‌كییه‌وه به پێ دووره.
دانیشتوانی ناوچه‌كه به لێكۆڵهرانیان گوتووه، كه پێشتر تابلۆی له‌و جۆره‌یان نه‌بینیوه.
تابلۆكه قه‌باره‌ی 136*54 سانتیم (53*21) بۆسه‌یه و به بۆیه‌ی سووری تۆخ وێنه‌ی به‌رازێكی وشكانی كێشراوه، له ته‌نیش وێنه‌كه‌شه‌وه، جێپه‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی مرۆڤ دیاره.
پێش هه‌زاران ساڵ، مرۆڤ به‌رازی ڕاو ده‌كرد و بووبووه به‌شێكی سه‌ره‌كی كاره هونه‌رییه‌كان، كه بۆ سه‌روه‌ختی پێش مێژوو له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشتر هه‌مان تیم، تابلۆیه‌كی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤ و ئاژه‌ڵانیان دۆزیبووه‌وه، كه ته‌مه‌نی 43 هه‌زار و 900 ساڵ بوو.