له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 393 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 393 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 393 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌‌‌ 14/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 23 ملیۆن و 616 ھەزار و 345 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ چوارشه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 23 ملیۆن و 369 ھەزار و 732 كه‌س بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 393 هه‌زار و 928 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 13 ملیۆن و 975 ھەزار و 36 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.