لە گەرمیان بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكان پێک هێندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە گەرمیان بۆردی ڕێكخراوە ژینگەییەكان پێک هێندرا

لە هەنگاوێكی جیاوازدا بۆ خزمەتكردن بە ژینگە فەرمانگەكانی ژینگە لە هەرێمی كوردستان، بۆردی رێكخراوەكانی تایبەت بە ژینگە دادەمەزرێنن، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی دروستكردنی ئەو بۆردە لە چەند ناوچەیەك گیراوەتە بەر.

 چالاك نەجم، گوتەبێژی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی1ی 2021 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی گەرمیان بۆردی رێكخراوە ژینگەییەكانی گەرمیانمان پێك هێنا."

 گوتیشی: "تەواوی رێكخراوە ژینگەییەكانی گەرمیان هەمووی لە بۆردێكدا كۆ دەكرێتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی بەردەوامیان لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان هەبێت و پرسەکانی تایبەت بە ژینگە پێکەوە تاوتوێ بکەن." 

 ئەو بەرپرسەی ژینگە راشی گەیاند: "لە ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستانیش هەمان هەنگاو گیراوەتە بەر بۆدروستكردنی بۆردی تایبەت بە رێكخراوەكانی ژینگە بۆ ئەوەی لەگەڵ فەرمانگەكانی ژینگە هەماهەنگ بن."

 جگە لە كەلار لە سلێمانی و شارەزوور و چەند شوینێكی تر بۆردی رێكخراوە ژینگەیەكان دامەزراون.