ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ بە لێپرسینەوە لە تڕامپ دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ بە لێپرسینەوە لە تڕامپ دەدات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە دانیشتنێکی هەستیاردا دەنگی بە لێپرسینەوە لە دۆناڵد تڕامپ، سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە دا.

بە لای کەم ٢٣١ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگیان بەوە دا بۆ جاری دووەم لە ماوەی چوارساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا، لێپرسینەوە لەگەڵ دۆناڵد تڕامپ بکەن و هەوڵی ئەوە بدەن بەر لە کۆتایی هاتنی ویلایەتەکەی لەسەر کاری لابدەن.

لە نێو ئەو ئەندامانەی دەنگییان بە (بەڵی) داوە بۆ لێپرسینەوە، لانی کەم ٩ ئەندامی سەر بە پارتی کۆمارییەکان، کە پارتی خودی دۆناڵد تڕامپە، هەن.

ئەو بڕیارە دوای ئەوە دێت کە تڕامپ تۆمەتبار دەکرێت بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە دوای دۆڕاندنی لە هەڵبژاردن. لە میانەی پێکدادانەکانی ناو کۆنگرێس، لانی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.

ئێستا بڕیاری لێپرسینەوە لە تڕامپ پێویستە ڕەوانەی ئەنجوومەنی پیران بکرێت و دواتر لێپرسینەوەکە دەچێتە قۆناغی کردەیی.

دۆناڵد تڕامپ یەکەم سەرۆکە لە مێژووی ئەمەریکا کە لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتییەکەیدا دوو جار هەوڵی لەسەرکارلادانی دەدرێت.