وەبەرهێنانى هەولێر: کۆمپانیا گەورە چینییەکان بۆ وەبەرهێنان روو لە هەولێر دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەبەرهێنانى هەولێر: کۆمپانیا گەورە چینییەکان بۆ وەبەرهێنان روو لە هەولێر دەکەن

بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر رایگەیاند بە هاوکارى کونسوڵخانەى چین ژمارەیەک کۆمپانیاکانى وەبەرهێنانى ئەو وڵاتە لە هەوڵدان بێن لە هەولێر وەبەرهێنان بکەن و ئەزموونى کارکردنیان بگوازنەوە کوردستان.

سامان عەرەب، بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بە هاوکارى کونسوڵخانەى چین لە هەولێر ژمارەیەک کۆمپانیاى وەبەرهێنانى ئەو وڵاتە لە هەوڵدان بێن لە هەولێر سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و وەبەرهێنان بکەن، کە خاوەنى ئەزموونێکى سەرکەوتووى چەندین ساڵەن، بە تایبەت لە بوارى پیشەسازیدا شۆڕشێکى گەورەیان بەرپاکردووە لەسەر ئاستى جیهان".

راشیگەیاند: "ئەو کۆمپانیا چینیانەى روویان کردووەتە هەولێر ئامانجیان ئەوەیە براندە بەناوبانگەکانى ئەو وڵاتە بێننە هەولێر و خۆیان راستەوخۆ لەو بازاڕە چینییەى لە هەولێر دەکرێتەوە بیخەنە بەردەست کڕیاران، ئەمەش هەنگاوێکى گرنگە و جێى بایەخە".

ئەوەشى خستەڕوو" ئەوە بیرۆکەیەى لاى خەڵک دروست بووە بەرامبەر کاڵاى چینى، بەوەى کە هەموو کاڵایەێکى چینى خراپە ئەمە هەڵەیە، چونکە کاڵاى چینى لە تەواوى وڵاتانى جیهان هەیە و یەکێکە لە جۆرە باشەکان، بەڵام بەهۆى بێ کوالێتیى ئەو کاڵا چینیانەى لە بازاڕەکانى هەرێمی کوردستان هەن، خەڵک ئەو بۆچوونەیان لا دروست بووە".