شارەزایەکی بواری نەوت باس لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت دەکات و دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆناش بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەژمار دەکات.
د.جه‌گه‌ر عەزیز، پسپۆری نەوت بە (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له كۆتایى ساڵى ڕابردوو له سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى باشه وه‌كو پێشتر پێشبینى ده‌كرا كه نرخى نه‌وت زیاتر به‌رز بێته‌وه بۆ نیوه‌ى ساڵى 2021 كه نرخى له نزیکەی 60$ دۆلار بمێنێته‌وە، بۆ نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى 2021 زیاتریش به‌رز ببێته‌وه".
سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی ناوبراو رایگەیاند: "یه‌كێك له هۆكاره‌كان ده‌رچوونى ڤاکسینى كۆڕۆنا بوو، هەروەها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جموجۆڵى فرۆكه‌وانى و بازرگانى و پیشه‌سازیش هۆکار بوون،هەروەها به‌رده‌وامبوونى ئه‌و ڕێكکهوتنهى له نێوان وڵاتانى بهرههمهێنى ناوه‌وە و ده‌ره‌ى ئۆپیك كه ڕێكکەوتنى ئۆپیك پڵەسى پێده‌ڵێن به‌رده‌وام بوون و پابه‌ندبوونى وڵاتان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت هۆکاری دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون".
گوتیشى: "دواى دروستبوونى جموجۆڵى پیشه‌سازى خواست له‌سه‌ر كرینى نه‌وت تا ڕاده‌یه‌ك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارى ئاسایی كه خه‌ریكه بەڵانسێك دروست ده‌بێت له نێوان خواست و خستنەڕوودا".