گەرمیان.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

لە سنووری گەرمیان لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەر ڕێگای دوو سایدی نێوان کەلار - گردەگۆزینە ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆری (شۆفرلێت تاهۆ و مازدا پیک ئاب و میتسبۆشی بارهەڵگر ) ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس بریندار بوون".

ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشانەکانی سلێمانی کران، کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەست دا و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.