قۆناغێکی دیکەی شایستە داراییه‌كانى جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان خەرج دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قۆناغێکی دیکەی شایستە داراییه‌كانى جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان خەرج دەکرێت

 

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، لە سبەینێوە قۆناغێکی تری شایستە داراییه‌كانى گەنمی جووتیارانی هه‌رێمى كوردستان خه‌رج ده‌كرێت.

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە سبەینێوە قۆناغی چوارەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 خەرج دەکرێت، دەبوو زووتر خەرج بکرایە ،بەڵام لە بەغدا دواخرا، ئەمڕۆ پارەکە خەرجکراوە".

بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی گوتیشی: "لە سبەی پێنجشەمەوە پارەکە خەرج دەکرێ کە بڕەکەی 11 ملیار و 739 ملیۆن دینارە".

پارەکە بۆ سلێمانی 5 ملیار و 77 ملیۆن دینارە، بۆ دهۆک 3 ملیار و 239 ملیۆن دینارە، بۆ هەولێر 3 ملیار و 423 ملیۆن دینارە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی ئاشکراشی کرد، " تاوەکوو ئێستا تەنها 53 ملیار و 303 ملیۆن دینار هاتووە و هێشتا زیاتر لە 147 ملیار دینار لە پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە".

حكوومەتی عێراق بڕیاری دا لە كۆی یەك ملیۆن تۆنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ، تەنیا 390 هەزار تۆن وەربگرێت و پارەکەش بە چەند قۆناغێک بدات.