هەر یەک لە میوە و سەوزەکان بەگوێرەی تام و جۆر و رەنگ، تایبەتمەندیی جیاواز و کاریگاریی جیاوازیان هەیە.
لەم بابەتدا کاریگەرییە ئەرێنییەکان میوە و رووەکە مۆرەکان دەخەینە ڕوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی میوە و ڕووەکی مۆر ئەوەیە، کە هەڵگری دژەئۆکسانی بەهێزن.
ئەم جۆرە ڕووەک و میوانە دژی خانەکانی شێرپەنجە کار دەکەن، دژی پیریی پێشوەختەیشن و لە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی زەهایمەر دەتپارێزن. لەکۆتاییدا، خواردنی میوە و رووەکی ڕەنگ مۆر کاریگەریشی لەسەر ئاستی وشیاریتدا هەیە.