بەم شێوەیە دەموددانی منداڵەکەت خاوێن ڕابگرە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەم شێوەیە دەموددانی منداڵەکەت خاوێن ڕابگرە

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناو دەمی هەر منداڵێکی تازە لە دایک دەبێت تەندروستە و لە هەر جۆرە بەکتریایەک بەدوورە، بۆیە ئەگەر منداڵ تووشی کێشەیەکی لەم شێوەیە بێ، ئەوا لە ڕێگەی خێزانەکەیەوە بۆی گواستراوەتەوە، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی لە منداڵ زۆر نزیکن، لە رووی دەم و ددانەوە خاوێن بن، هەرچەند نەخۆشییەکانی ناو دەم و ددان تەمەن ناناسێت و زۆرن ئەو منداڵانەی تووشی پووکبوونی ددان دەبن، پزیشکان و پسپۆڕانی ئەم بوارە بۆ گۆڤاری (DO you know ) روونی دەکەنەوە، بۆ ئەوە یتەندروستیی دەم و ددانی منداڵەکەت مسۆگەر بێ، پێویستە سەرەتا دەموددانی خۆت پاک و خاوێن بێ، پاشان هەر لەگەڵ پەیدابوونی یەکەم ددانەکانی منداڵ،  پێویستە بەگوێرەی تەمەنی فڵچەی بۆ دابین بکەی و رۆژانە ددانەکانی خاوێن بکەیتەوە.