كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە شەقامی١٠٠ مەتریی سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی حکوومەت دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داواکارییەک ئاراستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی رێگریکردن لە سست بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی.


ڕەمەزان نامیق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "کارکردن لە شەقامی ١٠٠ مەتریی شاری سلێمانی بەردەوامە و ئێستا قۆناغی یەکەمی کارەکان کە بریتیە لە پاککردنەوە و ھەڵکەندنی زەویی ڕێگاکە تەواو بووە و ئێستا سەرقاڵی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمن کە خۆی لە دروستکردنی پرد و بڕین و ڕێککردن و پڕکردنەوەی ڕێگاکە دەبینێتەوە".

گوتیشی: "ھەرچەندە کارەکانی پرٍۆژەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن بەڵام پێویستە بابەتی قەرەبووکردنەوەی زەویی کشتوکاڵیی جووتیاران و لابردنی زێدەڕۆیی و لابردنی ئەو پاڵاوگانەی دێنە پێش ڕێگاکە و مۆڵەتیان نییە بە زوویی یەکلایی بکرێتەوە بۆ ئەوەی کاتێک کارکردن گەیشتە ئەو شوێنانە، دووبارە کارەکانی پڕۆژەکە نەوەستێتەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا بە ھۆکاری دۆزینەوەی چەند ناوچەیەکی شوێنەواری کارەکان لە چەند شوێنێکی ڕێگاکە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ وەستابوون".