ئێستا مایك پێنس دەتوانێ دەست بە پرۆسەی لادانی دۆناڵد ترەمپ بكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێستا مایك پێنس دەتوانێ دەست بە پرۆسەی لادانی دۆناڵد ترەمپ بكات

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگی دا لێپرسینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكایە و ئەو دەتوانێ هەمواری ٢٤ی دەستووری ئەمریكا كارا بكات بۆ لادانی ترەمپ.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ بووە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا كە لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتییەكەیدا، دوو جار ھەوڵی لێپرسینەوەی لەگەڵ بدرێت بۆ لەسەر کار لادانی.

بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا مایك پێنس هان دەدات بۆ دەستپێكردنی كاراكردنی هەمواری ٢٥ی دەستووری ئەمریكا كە تایبەتە بە لادانی سەرۆكی وڵات.

جێی باسە 223 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان بە پرۆژە یاسای لێپرسینەوە لە ترەمپ دا و 205 ئەندامیش ڕەتیان كردەوە، واتە یەكێك لە ئەندامە كۆمارییەكانیش چووە پاڵ بەرەی پشتیوانی لە لێپرسینەوە لە ترەمپ، كە بریتی بوو لە ئادەم كینزینگەر.

بۆ كاراكردنی هەموارە دەستوورییەكەش، پێویستە مایك پێنس و زۆرینەی ئەندامانی حكوومەتی ئەمریكا رایبگەیەنن كە ترەمپ چیتر ناتوانێ بەرپرسیارییەتی سەرۆكایەتی وڵاتەكە هەڵبگرێت.