جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە لیژنەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جووتیاران پێک دەھێنرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی1ی2021، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە دکتۆر بەشیر حەداد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دەکرد و تایبەت بوو بە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جووتیاران رایگەیاند: "ھەڵوێستێکی جدیمان دەبێت سەبارەب بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی نەجەف و موسڵ".
د.بەشیر حەداد ئاماژەشی بەوەدا، کە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەکانی جووتیاران پێکدەھێنێت.