تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی جۆرە مەترسیدارەكانی كۆرۆنا دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی جۆرە مەترسیدارەكانی كۆرۆنا دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دا لەوەی جۆری مەترسیداری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و لەمبارەیەوە نیگەرانن.

ڕێكخراوە جیهانییەكە لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا بڵاوی كردەوە كە جۆری كۆرۆنا نوێیە بەریتانیەكەی بە VOC 202012/01 ناسراوە، لەوەتەی 14ی دیسەمبەری رابردووەوە تا ئێستا بە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهاندا بڵاو بووەتەوە.

هەروەها پەتای كۆرۆنای لە جۆری 501Y.V2 كە رۆژی 18ی دیسەمبەری رابردوو لە باشووری ئەفریقیا دۆزرایەوە، ئەویش گەیشتووەتە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهان.

ئەو جۆری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنایەش كە لە 9ی ئەم مانگەدا لە ژاپۆن بڵاو بووەوە و ناوی نراوە B.1.1.248 و لە بەرازیلیش بڵاو بووەتەوە.

ڕێكخراوەكە نووسیویەتی ئەم جۆرە نوێیانەی پەتای كۆرۆنا جێی نیگەرانی و مەترسیی ئەوانن، سەرباری دۆزینەوەی جۆرێكی نوێی تر لە بەرازیل، بۆ ئەمەش پێویستیان بە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی چڕ و ورد هەیە بۆ ناسینی ئەم جۆرە نوێیانە و ڕێگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندنیان.