ئێران: عێراق دوای بەدواداچوونەكانی ئێمە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ترەمپ دەركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران: عێراق دوای بەدواداچوونەكانی ئێمە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ترەمپ دەركرد

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە حكوومەتی عێراق لەژێر چاودێریی ورد و بەدواداچوونی چڕی ئێران، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەركردووە.

ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی لە زاری محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی گواستەوە كە دوای ئەوەی ئێران بەدواداچوونێكی گەورەی بۆ كەیسی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد، بەرهەمەكەی ئەوە بوو دادگای عێراق بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەركرد.

زەریف ئەوەشی گوتووە كە بڕیاری دەستگیركردنی ترەمپ لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقەوە دەركراوە، دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و چەند ئاژانسێكی تر، بەدواداچوونێكی گەورەیان بۆ كەیسی كوژرانی سولەیمانی و موهەندیس كرد.

جێی باسە هەفتەی رابردوو دادگایەكی بەغدا بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەركرد، ئەمەش بووە جێی گاڵتەپێكردنی زۆرێك لە هاووڵاتییانی عێراق لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە.