لە بەغدا نرخی دۆلار بەرز بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە بەغدا نرخی دۆلار بەرز بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بۆرسەی بەغدای پایتەختی فیدراڵیی عێراق نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بۆ ١٤٣ هەزار و ٨٠٠ دینار بەرز بووەوە، لە كاتێكدا دوێنێ ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٤٣ هەزار دیناری عێراقی بوو.

بە پێی میدیاكانی عێراق، ئەمڕۆ لە بەغدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٨٠٠ دینار بە هاووڵاتییان فرۆشراوە و نرخی كڕینیشی ١٤٣ هەزار و ٣٠٠ دینار بووە.

هەروەها لە پارێزگای دیالە نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی بووە، نرخی كڕینیشی ١٤٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بووە.

لە پارێزگای مووسڵیش نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلار بە هاووڵاتییان ١٤٣ هەزار و ٧٠٠ دینار بووە، لە پارێزگای كەركووكیش ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە، هەروەها لە نەجەف ١٤٣ هەزار و ٧٥٠ دینار بووە.

لە پارێزگای بەسراش نرخی فرۆشتنی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٤٣ هەزار و ٦٠٠ دینار بووە.