داهاتی ئەپلیكەیشنەكانی ئەپڵ 64 ملیار دۆلار بووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داهاتی ئەپلیكەیشنەكانی ئەپڵ 64 ملیار دۆلار بووە

 

بە پێی بەدواداچوونی كەناڵی ئەمریكی لە ساڵی 2020، داهاتی ئەپلیكەیشنەكانی ئەپڵ 64 ملیار دۆلار بووە.

بەشی ئابووری كەناڵی (CNBC) لە راپۆرتێكی شیكاری لەسەر داهاتی ئەپەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بڵاوكردۆتەوە، لە راپۆرتەكەدا هاتووە، كە داهاتی ئەپەكانی ئەپڵ لە ساڵی 2020 بە بەرارود لەگەڵ ساڵی 2019 زۆر زیادی كردووە.

بە پێی راپۆرتەكە كۆمپانیای ئەپڵ لە ڕێگەی ئەپەكانیەوە لە ساڵی 2020 بڕی 64 ملیار دۆلار بەدەستهێناوە، كە بەراورد لەگەڵ 2019 رێژەكە 30%ی داهاتەكەی زیاتر بووە، چونكە داهاتی ئەپەكانی ئەپڵ لە ساڵی 2019 بە بڕی 50 ملیار دۆلار بووە.

كەناڵی (CNBC) پێی وایە زیادبوونی داهاتەكانی ئەپەكانی ئەپڵ بۆ هۆی پەتای كۆرۆناوەیە، چونكە لە ساڵی 2020 بەشێك زۆر لە دانیشتووانی جیهان بەهۆی ئەو پەتایەوە لەماڵەوە مانەوە و زۆرتریان كاتەكانیان لە سەر ئینتەرنێتدا بەسەر برد.