وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 867 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/1/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 867 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 992 کەسیش چاکبوونەتەوە، 4 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 605 هەزار و 416 کەس.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 562 هەزار و 575 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 915 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.