حوكمڕانیی هۆشمه‌ند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"حوكمڕانیی هۆشمه‌ند" ته‌نیا له‌ كارگێڕییه‌كی باشدا قه‌تیس نابێت، یان ئه‌وه‌ی "چاودێریی كاری حكوومه‌ت" بكرێت، یان "شه‌ڕی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی" بكرێت، یان ته‌نیا بابه‌تی به‌شداری و هاوبه‌شیكردن بێت.. بابه‌ته‌كه‌ زۆر به‌ولاوه‌تر و قووڵتره‌.

سه‌یریش نییه‌، هه‌ر حكوومه‌تێك كاتێك چالاكییه‌كانی به‌ره‌و وه‌به‌رهێنان هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌وه‌ ته‌نیا به‌رهه‌م و كاڵای ناوخۆیه‌ و ده‌یكات به‌ وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانی، وڵات و خه‌ڵكیش له‌ژێر هه‌ژموونی به‌رهه‌م یان كاڵای ده‌ره‌كی ده‌رده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی بابه‌تی "حوكمڕانیی هۆشمه‌ند" هه‌ر وه‌ك شێوه‌ بابه‌تێكی به‌تاڵی دوور له‌ ناوهڕۆكی كرده‌نی ده‌مێنێته‌وه‌.

په‌نابردن بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ كۆمه‌ڵ و ده‌رامه‌ته‌كه‌ی، پاشان چاوبڕین له‌ خواست و ویستی، نه‌ك مه‌رجی ده‌سه‌ڵاتداری به‌دی ده‌هێنێت، به‌ڵكوو مه‌رجی "خۆشگوزه‌رانی"ش به‌ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه‌ ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م رێڕه‌وی گشتی:

- رێكخستنی ئه‌رك و فه‌رمان، له‌ ئاستی كۆمه‌ڵ و له‌ ئاستی داموده‌زگاكان، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی بێكاری كه‌م ده‌كاته‌وه‌، ده‌رفه‌تی كاری دوور له‌ كاری فه‌رمانبه‌ری به‌ره‌و بازنه‌ی ده‌رفه‌تی كاری نێو كۆمه‌ڵ، كار و فه‌رمانی سه‌رووی "پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت" دێته‌ پێش، به‌م جۆره‌ كۆمه‌ڵ خۆی ده‌بێته‌ خاوه‌نی كار و فه‌رمانبه‌ری، هه‌روه‌ها خۆشی ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری لەڕێی تێپه‌ڕاندنی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت له‌ناو هه‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه‌، واته‌ لەڕێی پشتیوانیكردن له‌ ئابووری و خزمه‌تی نیشتیمانی.

ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ ده‌رامه‌تی كۆمه‌ڵ و جڤاك، به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و لەڕێی رێخۆشكردن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ببێته‌ خاوه‌نی كار و وه‌به‌رهێنان له‌ ده‌رامه‌ته‌كان (تواناكانی، خاكه‌كه‌ی، ئه‌زموونی له‌ بواری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و پیشه‌ی دیكه‌)، ئه‌مه‌ ژینگه‌یه‌كه‌ مه‌رجی حوكمڕانیی هۆشمه‌ند به‌دی ده‌هێنێت.

-كۆمه‌ڵ به‌شدار بێت له‌ دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نیشتیمانی، هه‌ر له‌ سوودوه‌رگرتن له‌ خاك و ده‌رامه‌ته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ باشكردنی په‌روه‌رده‌ و فێركردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی.. هتد.
حوكمڕانیی هۆشمه‌ند دوورتر له‌ كاراكردنی دامه‌زراوه‌كانی كارگێڕی ده‌ڕوات، تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ به‌شدار بێت، به‌ واتای ئه‌وه‌ی نه‌ك رێكخستنی گرفتی په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵ و حكوومه‌ت، به‌ڵكوو به‌ رێكخستنی ره‌وشی كۆمه‌ڵ و داهاتیدا قووڵ ده‌بێته‌وه‌، هێنده‌ نابات مه‌رجی ده‌رفه‌تی كار، به‌رهه‌م به‌دی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی حكوومه‌تی كوردستاندا هه‌ستی پێ كرا.

حكوومه‌ت به‌ وه‌به‌هێنان له‌ ده‌رامه‌تی نیشتیمانی ده‌ستی پێ كرد، كه‌ خۆی له‌ پشتگیریكردن له‌ كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنانی زه‌وی و كاراكردنی به‌رهه‌می نیشتیمانیدا نواند، كاتێك (بۆ نموونه‌) هاوبه‌شایه‌تیی له‌گه‌ڵ هۆڵندا كرد، ئه‌مه‌ی به‌ كردار پیاده‌ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ ئه‌زموون و شاره‌زایی ئه‌ورووپا وه‌ربگیرێت له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵی ناوخۆ، تا ده‌گاته‌ رێكخستنی سیسته‌می باج.

با ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت كه‌ كرداری هاوسه‌نگیی باج مه‌رجی به‌شداریكردنی كرداره‌كی له‌ كاری نیشتیمانیدا به‌دی ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ژیانی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵ گرنگه‌.
حوكمڕانیی هۆشمه‌ند "زاراوه‌یه‌كی" تازه‌ی جیهانی سیاسه‌ت نییه‌، به‌ڵكوو شتی تازه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ نوێیانه‌ن، كه‌ له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا دێنه‌ پێش، هه‌ر جاره‌ی سه‌ركرده‌ یان سه‌رۆك حكوومه‌تێك چاوی له‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ "حوكمڕانیی هۆشمه‌ند" په‌سن بدرێت، هه‌ر زوو رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه‌ پێش خواسته‌وه‌، له‌و ئاسته‌نگانه‌ جودان كه‌ دێنه‌ پێش بواری دیكه‌وه‌.
له‌ بابه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا ئاسته‌نگی ناوخۆ و ده‌ره‌كی دێنه‌ پێش، ته‌نانه‌ت له‌نێو تیمی حوكمڕانیشدا ئاسته‌نگ هه‌ن، ئیدی به‌م جۆره‌. ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش هێنده‌ نابات ده‌بنه‌ له‌مپه‌ری گه‌وره‌، پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاده‌ست ده‌بێت، بۆیه‌ ئاسان نییه‌ كارگێڕی له‌ ته‌رازوو بدرێت، گه‌لێك جار هیوا نابه‌كام ده‌بێت، چاكسازییش یه‌ك هه‌نگاو ناچێته‌ پێش.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ به‌رهه‌می "حوكمڕانیی هۆشمه‌ند" به‌ رۆژێك دێته‌ ده‌ست، سیمای ئه‌م جۆره‌ حوكمڕانییه‌ش به‌ شه‌و و رۆژێك ده‌رناكه‌وێت، هۆیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ "حوكمڕانیی هۆشمه‌ند" كرده‌یه‌كی كه‌ڵه‌كه‌بوون و چوونه‌ سه‌ریه‌كه‌، تا ئه‌وه‌ی پێگه‌ و پایه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌هێز ده‌بێت، ئه‌م ئه‌ركه‌ش ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵ ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بمێنیته‌وه.