شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتى كوردستان، لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆ دهبنهوه.
پەیامنێری (باسنیوز) ڕای دەگەیەنێت، كاتژمێرى 2ى پاشنیوهڕۆى ئهمڕۆ چوارشهممه 13/1/2021 له ههولێر، شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، لهگهڵ مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆ دهبێتهوه.
ئهوهشى خسته ڕوو، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەیە، کە پارتی لەگەڵ لایەنەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و یەک ھەڵوێستیی لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەركردنى کێشەکان ئەنجامیان دەدات، بڕیارە شاندی پارتی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆ ببێتەوە.