ئەمریکا دیمەنی چالاکیی دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی ئێرانی بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمریکا دیمەنی چالاکیی دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی ئێرانی بڵاو کردەوە

ئێران کە بەمدواییانە ڕای گەیاندووە پیتاندنی یۆرانیۆم تا ئاستی ٢٠٪ بەرز دەکاتەوە، لەمبارەوە چەند هەنگاوێکی هەڵگرتووە و دامەزراوەی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئەمریکاش بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە و وێنەی ئاسمانی لە دامەزراوەی ئەتۆمیی (نەتەنز)ی ئێران ئاشکرای کردووە ئێران بە نهێنی سەرقاڵی پیتاندنی یۆرانیۆمە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو دامەزراوە زانستی و ئەمنییەی ئەمریکا، ئەو وێنانە هی چالاکی و کارکردنی ئێرانن لە دامەزراوەی ئەتۆمیی (نەتەنز) لە نزیک ئیسفەهان کە دە ڕۆژ پێش لەناو دڵی شاخەکان دەستیان پێ کردووە و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە ئێران بە نهێنی سەرقاڵی پیتانی یۆرانیۆمە و چەندین ئامێری بۆ ئەو بنکە نوێیە گواستووەتەوە.

دە ڕۆژ پێش گوتەبێژی حکوومەتی ئێران ئاشکرای کرد کە بە فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران و لە چوارچێوەی پرۆژەیاسایەکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بە مەبەستی گوشارهێنانی بۆ ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە هەتا ئاستی ٢٠٪ پیتانی یۆرانیۆم پەرە پێ دەدەن.

بەپێی ڕێککەوتنی ئەوتۆمیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی کۆ پێنج یەک کە ساڵی ٢٠١٥ بەستراوە، ئیران دەبێ چالاکییە ئەتۆمییەکانی کەم بکاتەوە و و بۆ ماوەی هەشت ساڵیش چالاکیی مووشەکیی نەبێت، بەڵام بەپێی ڕاپرۆتی ڕیکخراوی ئاژانسی نێودەڵەوتیی وزەی انوکی ئێران پابەندی ئەو ڕێککەوتن و بەڵێنانە نەبووە.