سەرکردەیەکی ئەنەكەسە: پەكەكە قەسابخانەی درووست كردووە و هەر سەركردەیەكی بە دڵ نەبێ دەیكوژن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرکردەیەکی ئەنەكەسە: پەكەكە قەسابخانەی درووست كردووە و هەر سەركردەیەكی بە دڵ نەبێ دەیكوژن

 

سەرکردەیەکی کوردی سووریا جەختی کردەوە، ئەو لێدوانانی ئالدار خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتیی دیموکرات PYD، کە هێرشی کردە سەر پێشمەرگە قارەمانەکان، لەجیاتیی قەندیل و بنکە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی داگیرکاری کوردستانە.

نافع پیرۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (یەکێک لە حزبەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا ENKS)، بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: “ئەمە جاری یەکەم نییە، کە ئالدار خەلیل و دەوروبەرە خۆفرۆشەکەی، لەجیاتیی قەندیل و بنکەی هەواڵگریی وڵاتانی داگیرکاری کوردستان، بە دڵێکی پڕ رق و كینە قسە لەسەر پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەن، کە لەناو کوردایەتیدا پێگەیەکی پیرۆزی هەیە”.

ئالدار خەلیل، لە لێدوانێکی نوێیدا، هێزی پێشمەرگەی ڕۆژی بە جۆرێك وەسف كردبوو كە سەركردەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە بێڕێزییەكی تەواو بە پێشمەرگەی دەزانن.

لە بەرامبەر قسەكانی ئاڵدار خەلیل، نافع پیرۆ روونی كردەوە: “ئالدار خەلیل باش دەزانێ بەکرێگیراو ئەو کەسانەن کە دژ بە مافی چارەنووسی کورد دەوەستن و ئەجێندای دوژمنان جێبەجێ دەکەن، ئەوانەن کە قەسابخانەیان دروست کردووە و هەر تێکۆشەرێکیان مەبەست بووبێ رفاندوویانە و شوێنبزریان کردووە و کوشتوویانە، ئەوانەن کە کۆمەڵگایان لێکهەڵوەشاندووتەوە و ناچاریان کردوون چاویان لە دەستی ئەوان بێ، ئەوانەن کە هەرچیی هەیە دزییان و فرۆشتییان و شەڕی ئەوانەیان کرد کە لەگەڵیاندا نین”.

گوتیشی: “کێ هەزاران رۆڵەی کوردی لە گۆڕەپانی ئەوانی دیکەدا کردە قوربانی، کێش ناوی کوردستان و پێشمەرگە شێتی کردوون، کێیش دژایەتیی کوردایەتی لێ بووە بە هۆکاری مانەوە و بەردەوامییان؟ ئەوانە بەکرێگیراون نەک خەڵکی دیکە”.