له‌ ڕووسیا 566 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا 566 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 63 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 13/1/2021، لە ڕووسیا 22 ھەزار و 850 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 471 ھەزار و 53 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە ڕووسیا، 22 ھەزار و 934 كەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 566 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 63 ھەزار و 370 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 854 هه‌زار و 88 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.


پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.