په‌رله‌مانتارێكى پارتى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ـی هه‌رێمى كوردستان، "ده‌توانین پشت به داهاته‌كانى خۆمان ببه‌ستین و متمانه‌ش له نێوان هاووڵاتیان وحكوومه‌ت به‌هێزتر بكه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/1/2021، وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى، په‌رله‌مانتارى پارتى و ئه‌ندامى لێژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی هه‌رێمی كوردستان، متمانه‌ی نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتیان به‌هێزتر ده‌كا و پڕۆژه‌یاسای بودجه له قۆناغێكی وه‌ك ئێستادا گرنگیی خۆی هه‌یه، به تایبه‌ت كه هه‌رێمى كوردستان به قۆناغێكی سه‌ختی ئابووریدا گوزه‌ر ده‌كا، به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆر‌ونا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت و نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كه‌مین جاره له هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پشتبه‌ستن به توانا داراییه‌كانی خۆمان، بتوانین هێڵه گشتییه‌كانی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی كوردستان ئاماده بكه‌ین، به‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستان پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021، هه‌نگاوێكى سه‌ركه‌تووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتنى سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان ده‌رخست. جگه له‌وه‌ش، ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، زیاتر شه‌فافیه‌ت ده‌هێنێته ئاراوه، به جۆرێك هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانن كه داهات و خه‌رجی چه‌نده، به‌مه‌ش متمانه‌ی نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتی به‌هێزترده‌بێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له دوای ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساكه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ و په‌سندكردن، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.