محه‌مه‌د عه‌بدول، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (بێكه‌س) بڵاو ده‌كاته‌وه.
پێشه‌وا محه‌مه‌د و زانا عه‌بدوڵا، كاری ئاوازدانان و میوزیكیان بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، زانیار فه‌تاح له سلێمانی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بلاًو بكرێته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدول خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ژماره‌یه‌ك گۆرانیشی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی دیكه بڵاو كردووه‌ته‌وه.