دیار ده‌رسیم، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی باكووری كوردستان، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی به ناوی (كورمۆ) بڵاو كرده‌وه.
دیار ده‌رسیم خۆی كاری میوزیكی و ئاوازدانانی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، هه‌ر خۆیشی ساز بۆ گۆرانییه‌كه‌ى ده‌ژه‌نێت، كلیپه‌كه له ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده بهئهزموونهكانی كورد داده‌نرێت، ئه‌و كلیپه یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ریی ئه‌وه له ساڵی 2021دا.