بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 13/1/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه 14/1/2021، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له زۆربه‌ى ناوچه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانى هه‌رسێ پارێزگادا هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى نمه‌باران له كاته‌كانى ئێواره‌دا هه‌یه.



