له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 389 ھەزار کەس بەھۆی پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشهممه 13/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 23 ملیۆن و 369 ھەزار و 732 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ سێشهممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 23 ملیۆن و 143 ھەزار و 197 كهس بوو، بهمهش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 226 ههزار و 535 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا تۆمار كراون.
تا ئێستا لە ئەمریکا 389 ههزار و 621 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 13 ملیۆن و 816 ھەزار و 238 کەسیش چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.