رێگاکانی دابەزاندنی کێش و کەمکردنی کێشی جەستە زۆرن، بەڵام پەیڕەوکردنی هەندێک رێجیمی قورس بە مەبەستی زووتر دابەزینی کێش کارێکی هەڵەیە و بەم کارە زیان بە تەندروستییتان دەگەیەنن، چونکە زانایانی زانکۆی کامبریج لەمیانەی لێکۆڵینەوەکانیاندا بۆیان ئاشکرا بووە، ڕێجیمی قورس و سەخت هاوشێوەی ئاودەرمانی و رێجیمە قورسەکانی تر، جگە لەوەی له رووی جەستەییەوە تووشی پووکبوونی ئێسکەکان و دەیان کێشەی تەندروستی تر دەبن، کاریگەریی نەرێنیشی لەسەر مێشک و ئاستی وشیاریی مرۆڤدا هەیە.